بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : شەوی هەینی ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە نێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و گروپێکی چەکدار لە پایگای “ئاغاڵان” لە بەرزاییەکانی سنووری شاری سەردەشت ، لانیکەم هێزێکی نیزامی کوژراوە و دوو کەسیش بریندار بوون .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ لە جەریانی ئەم شەڕە کادرێکی هێزی ئینتیزامی کۆماری ئیسلامی کوژراوە و دوو کەسیتریش بە سەختی بریندار بوون کە لە سەر ناسنامەکانیان و بارودۆخی تەندروستیان هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .
تا ساتی ئامادە کرانی ئەم ڕاپۆرتە هیچ گروپ و لایەنێک بەشداریکردنی لەم شەڕەی لە ئەستۆ نەگرتووە .