‌کوژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری دزڵی

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “رزگار وەتەندوست کوڕی فایەق و کورۆش مورادی” کوڕی کەماڵ ، خەڵکی ئاوایی “سپیار”ی سەر بە شاری سەوڵاوا ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری دزڵی لە لایەن هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تەقەیان لێکراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ کورۆش مورادی لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەستداوە و رزگار وەتەندوستیش بە سەختی بریندار بووە و دۆخی تەندرووستی ناجێگیر ڕاگەینراوە .

ئەم دوو کۆڵبەرە بەبێ هەڵگرتنی هیچ جۆرە کالایەکی قاچاخ تەنیا لە ڕێگای هاتووچۆی سنوور بوون کە تەقەیان لێکراوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین