رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە شەوی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی یاسین ئیلاهی خەڵکی ئاوایی “ئاوهەنار”ی سەر بە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەوی هەینی ١٩ی بەفرانبار، یاسین ئیلاهی لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە فەلەکەی دووهەمی دوڵەتاوای تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆ بە چەکی کڵاشینکۆف، سینگی فیشەکی بەرکەوتووە و کوژراوە،
شایانی باسە، تەرمی یاسین ئیلاهی لە گۆڕستانی ئیبن بابویە لە شاری رەی تاران ئەسپەردە کراوە.
