بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە ڕووی کۆمەڵێک لە کۆڵبەرێک لە سنووری “هەنجیران”ی مەریوان ، کۆڵبەرێکی لاو کوژراوە .
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا “هێمن دانش” کوڕی وەستا عەلی و خەڵکی مەریوان سەلمێنراوە .
هێمن دانش خێزاندار و باوکی منداڵێک بوو .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان ڕاگوێزراوە .