بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : شەوی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی ئەمین گەردی ، کوڕی حاجی محەمەد ، خەڵکی ئاوایی “کانی تەمرخان”ی سەر بە شاری مەریوان ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە سنووری “تەتە”ی هەورامان کوژراوە .
ئەمین گەردی خێزاندار و باوکی منداڵێک بوو .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم کۆڵبەرە بەبێ ئەگادار کردنەوەی پێشوەختە لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە .
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ تەرمی ئەم کۆڵبەرە لاوە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان ڕاگوێزراوە .