کوژرانی کۆڵبەرێکی لاو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بانە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : شەوی شەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “بارزان ساڵحی” کوڕی ساڵح ، خەڵکی بانە ، لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی ئەم شارە کوژراوە .

بارزان ساڵحی تەمەن ٣٨ ساڵ ، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بوو .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی بانە کراوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین