رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بە ناوی ئارمان رایزەن ، تەمەن ٣١ ساڵ ، خەڵکی ئاوایی گۆجگەی مەریوان ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری دوپلۆرە کوژراوە .
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە ؛ ئارمان رایزەن خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە . ئەو لەگەڵ کۆمەڵێک کۆڵبەر خەریکی کۆڵبەری بووە کە هێزەکانی پاسەوانی سنوور بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لێکردوون و هەر لەو شوێنە ئەم کۆڵبەرە لاوە کوژراوە .