رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی شەوی یەکشەممە ٨ی پوشپەڕی ١٤٠٤، ژنێکی لاو بە ناوی “بەیانە فەخری تەبار” خێزاندار ، خەڵکی ئاوایی ئالاوان سەر بە شاری پیرانشار و دانیشتووی ئەم شارە ، بە دەستی براکەی بە فیشەک کوژراوە .
بە پێی لێکۆڵینەوەکانی هانا پاڵنەری قەتڵەکەی ئەوەیە کە پێی دەوترێت ناموسی ، بووە .
بە گوتەی کەسانی ئاگادار ، ئەم ژنە تەنها بە گومانی هەبوونی پەیوەندی سۆزداری هاوکات لەگەڵ خێزاندار بوونەکەی ، لە لایەن براکەیەوە کوژراوە .
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای مەحکوم کردنی ئەم ژنکوژیە ، نەبوونی یاسای کاریگەر بۆ پاراستی ژنان بە هۆکاری سەرەکی بەردەوامی ژنکوشتن و توندوتیژی دژی ژنان لە ئێران دەزانێت .