ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کرایەوە کە ڕۆژی سێشەممە ۲٤ی پوشپەڕی ۱٤۰٤، کوڵبەرێکی کورد بە ناوی پەیام ئەحمەدی خێزاندار و باوکی منداڵێک ، خەڵکی ئاوایی “بەرقڕو”ی سەر بە شاری سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە ناوچەی سنووری “هەنجیران”ی سەر بە شاری مەریوان کوژراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هانا : پاسەوانانی سنوور بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردوە و پەیام ئەحمەدی فیشەکی بەرکەوتووە و دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە .
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژێکدا لە گەڵ هانا زیادی کرد ، بە هۆکاری تەقەی زۆر و میلیتاریزە کرانی ناوچەکە ، تا کۆتای ڕۆژ نەتوانرا تەرمی ئەم کۆڵبەرە بگوازرێتەوە و هێزە ئەمنییەکان ڕێگایان نەدا کۆڵبەرەکانی دیکە تەرمەکەی بگوازنەوە بۆ مەریوان .
سەرچاوەکە زیادی کرد ؛ دواجار تەرمی پەیام ئەحمەدی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٥ی پوشپەڕ لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزرایەو و بۆ نەخۆشخانەی مەریوان گواسترایەوە .
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بە دەربڕینی نیگەرانی قوڵ لە بەردەوامی پڕۆسەی سەرکوتگەرانە و توندوتیژی دژ بە کۆڵبەرانی کورد ، داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی تەقەکردن لە کۆڵبەران و پێڕاگەیشتنی دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران و بە تایبەت کوردستان دەکات .