بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتووە : ڕۆژی شەممە ٧ی پوشپەڕی ١٤٠٤، ژنێک بە ناوی “سۆلماز عەباسی” دایکی منداڵێک ، ڕاهێنەری والیباڵ و دانیشتووی ورمێ ، لە دەفتەری پارێزەرەکەی بە چەقۆ کوژراوە .
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە ژنە خەریکی ئەنجامدانی کاروباری یاسایی تەڵاق بووە و بەم بۆنەوە هاوسەرەکەی کوشتوویەتی .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، بکوژەکە دوای ئەنجامدانی تاوان هەوڵی خۆکوشتنی داوە .