بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی دووشەممە ١ی گوڵانی ١٤٠٤، ژنێک بە ناوی “ستارە موساپور” تەمەن ١٨ ساڵ ، خەڵکی ئاوایی “گوگرد”ی سەر بە قەزای قتوری خۆیی لە لایەن برای هاوسەرەکەیەوە بە فیشەک کوژراوە
.بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ستارە موساپور ، دوو ساڵ لەمەوبەر هاوسەرگیری کردووە و بەو هۆیەوە کە منداڵی نەبووە لە ماوەی ئەو دووساڵەدا لە لایەن کەسوکاری هاوسەرەکەیەوە بەردەوام ئەشکەنجەی دەرونی و جەستەیی دراوە .
ئەو سێ ڕۆژ پێش کوژرانی بۆ پاراستنی گیانی پەنای برووەتە ماڵی باوکی بەڵام لە ژێر گوشاری بنەماڵەکەی و بە پاساوی پاراستنی ئابڕوو ، گەڕێندراوەتەوە بۆ ماڵی هاوسەرەکەی .سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی قوربانیەکە ڕایگەیاند کە قاتڵ دوای ڕۆژێک دەستبەسەر بوون بە ڕەزامەندی باپیرەی ستارە ، لە بەندیخانە ئازاد کراوە .