کوژرانی چیا (خدر) ئەحمەدنژاد کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ئەمڕۆ شەممە ۲۹ی خەرمانانی ۱۴۰۴ (٢٠ی سپتەمبری ٢٠٢٥)، کاسبکارێکی کورد بە ناوی “چیا (خدر) ئەحمەدنژاد” کوڕی محەمەدئەمین، خەڵکی پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی  کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

چیا (خدر) ئەحمەدنژاد تەمەن ٤٢ ساڵ، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بوو.

بە پێی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، هێزە چەکدارەکان لە ڕێگەی پیرانشار تا ئاوایی “زێوێ” دوای ئەم شارۆمەندە کەوتوون و لە هەمان ناوچە بە تەقەی سێ فیشەکی جەنگی لە مەودای نزیکەوە کردوویانەتە ئامانج و دوای تەقەکە تەرمی بێ گیانیان بە جێهێشتووە و دوای چەند کاژێرێک خەڵکی ئاوایی تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە و لە ئێوارەی هەمان ڕۆژ ئەسپەردە کراوە.

شایانی باسە ئەم کاسبکارە لە ساتی تەقەکردنەکە هیچ جۆرە بارێکی پێنەبووە و تەنها بە گومانی هەڵگرتنی کاڵا تەقەی لێکراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین