بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی نەوید میرزایی خەڵکی ئیسلاماوای غەرب، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تەرمی ئەم شارۆمەندە لە رێکەوتی ٢١ی بەفرانبار، لە گۆڕستانی ئیمامزادە حەسەناوا (شاباد) ئەسپەردە کراوە.
