رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە؛ ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی نورەدین تەرک کوشکی، خەڵکی شاری کوهدەشت، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، تەرمی ئەم شارۆمەندە دوای نزیکەی مانگێک لە رێکەوتی ١٨ی ڕێبەندان، لە ناوچەی کەهریزەک دۆزراوەتەوە.
شایانی باسە، تەرمی نورەدین تەرک کوشکی ڕۆژی ٢٠ی ڕێبەندان بە ئامادەبوونی بنەماڵە و بەشێک لە شارۆمەندان ئەسپەردە کراوە.
