کوژرانی مەهنا دوکوشکانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە کرماشان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی مەهنا دوکوشکانی خەڵکی کرماشان، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لەم پارێزگایە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تەرمی ئەم شارۆمەندە ڕۆژی هەینی ٢٦ی بەفرانبار لە گۆڕستانی باغ فردۆسی کرماشان ئەسپەردە کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین