کوژرانی مەهدی شەریفی کۆڵبەری بانەیی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ۱۳ی ڕەزبەری ۱٤۰٤ (٥ی ئۆکتۆبری ۲۰۲٥ ) کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی  مەهدی شەریفی خێزاندار و باوکی منداڵێک خەڵکی ئاوایی “کانی سێو”ی سەر بە شاری بانە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنور لە سنووری ساردوا کوژراوە.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی بانە ڕاگوێزراوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەی نەکراوە.

شانی باسە لە ۲ی ڕەزبەری ۱٤۰٤ەوە تا ئێستا لانیکەم سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە ئاست بەردەوامیی کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبەران لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە هۆشداری دەدات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو کردەوانە پێشێلکاری ئاشکرای مافی ژیان و بنەمای قەدەغەی بەکارهێنانی خۆسەرانەی چەک لە دژی خەڵکی مەدەنییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین