کوژرانی مەسعود سادقی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە تاران

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە مەسعود سادقی شارۆمەندی کوردی خەڵکی سەرپێڵی زەهاوی سەر بە پارێزگای کرماشان، دوای تێپەر بوونی یەک هەفتە تەرمەکەی لە لایەن بنەماڵەکەیەوە لە تاران ناسراوەتەوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەسعود سادقی لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین