کوژرانی مەجید رەشیدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە کرماشان

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی مەجید رەشیدی تەمەن ٥١ ساڵ، خەڵکی کرماشان، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لەم شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

مەجید رەشیدی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، تەرمی ئەم شارۆمەندە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانبار، لە گۆڕستانی باغ فردەوسی کرماشان ئەسپەردە کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین