ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی، ڕۆژی یەکشەممە ۲٥ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤ (۱٦ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٥) لە میحوەری تیکاب، شارۆمەندێکی کورد خەڵکی سنە بەناوی “میلاد کەرەمی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتزامی (پۆلیس) کوژراوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم شارۆمەندە لە کاتی ڕووداوەکە مۆڵەتی شۆفێری نەبووە هەر بەو هۆیەشەوە لە ترسی ڕاگرتنی لە لایەن ئەفسەرەکانەوە شوێنی ڕووداوەکەی بەجێهشتبوو. دوای ئەوەی نەوەستا، ڕاستەوخۆ تەقەیان لە ئۆتۆمبیلەکەی کردووە و لە ئەنجامدا ئەم شارۆمەندە گیانی لە دەستدەدات.
میلاد کەرەمی تەمەن ۳۹ ساڵ و باوکی دوو منداڵ تەمەن ۱۱ و ۱٤ ساڵ بووە.
