کوژرانی میلاد ئەتمانی لاوی کوردی خەڵکی سەڵماس دوای بریندار بوون و دەستبەسەر کردن لە ناڕەزایەتیەکانی تاران

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: میلاد ئەتمانی لاوی خەڵکی سەڵماس، لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە شاری تارانە کە تەرمەکەی دوای دوازدە ڕۆژ ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، شەوی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، میلاد ئەتمانی لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە تاران، دوای بریندار بوون بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی تا ڕۆژی ٣٠ بەفرانبار، هیچ زانیاریەک لە سەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نەبووە.

دواتر ڕۆژی سێشەممە ٣٠ بەفرانبار، دامودەزگا ئەمنییەکان بنەماڵەکەیان بۆ تاران بانگ کردووە و تەرمەکەیان بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک لە سەر هۆکاری کوژران و پڕۆسەی دەستبەسەری، ڕادەستی بنەماڵەکە کردووە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین