کوژرانی موسەیب شوکری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە تاران

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی موسەیب شوکری خەڵکی شاری هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

شایانی باسە، تەرمی ئەم شارۆمەندە کوردە دوای ٢٠ ڕۆژ بە وەرگرتنی بەڵێننامەی نوسراو ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین