کوژرانی مورتەزا یەعقوبی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە ئەسفەراین

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی مورتەزا یەعقوبی تەمەن ٤١ ساڵ، خێزاندار، باوکی چوارمنداڵ، کوردی کرمانجی خەڵکی ئەسفەراین، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لەم شارە بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

شایانی باسە، تەرمی ئەم شارۆمەندە لە رێکەوتی ٢١ی بەفرانبار لە شوێنی لەدایکبوونەکەی ئاوایی نەقیاوای ئەسفەراین ئەسپەردە کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین