کوژرانی موجتەبا ترشیز و هاسەرەکەی لە کاتی سەرکوتی ناڕازییان

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کرایەوە، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، موجتەبا ترشیز، فوتباڵیست و ئەندامی پێشووی تیمی فوتباڵی نەساجی مازەندەران، تراکتۆرسازی تەورێز، فەجری سپاسی شیراز و مسی کرمان، وێڕای هاوسەرەکەی لە ناڕەزایەتییەکاندا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەت گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی سەرچاوەکانی هانا ئەم ژن و مێردە دوو منداڵیان بووە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای نیگەرانی قوڵی خۆی لە درێژەی توندوتیژی و کوشتار و کەڵک وەرگرتن لە چەک لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دژی خەڵکی ناڕازای و بێ چەک، کوژرانی موجتەبا ترشیز و هاوسەرەکەی بە نموونەی ئاشکرای پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و ئەستاندنی مافی ژیان و سەرکوتی سیستماتیکی شارۆمەندان لە ئێران دەزانێ. هەروەها ڕێکخراوی هانا جەخت دەکاتەوە لە سەر پێویستیی بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ، ڕوون و بێ‌لایەن لە هەمبەر هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ ناڕازییان و هەروەها دادگایی فەرماندەران و بەرپرس و بەڕێوەبەرانی ئەم کوشتارە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا داوا دەکا لە کۆمەڵی نێونەتەوەیی، ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و نوێنەرانی تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان فریای دۆخی نالەباری ناڕازییان، بنەماڵەی قوربانییان و بەتایبە مناڵی گیانبەختکردووانی ئەم سەرکوتە خوێناوییەی ئێران بکەون.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین