کوژرانی منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ لە لایەن باوکیەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی هەینی ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵان بە ناوی “ئایلار زاهرپور” خەڵکی ئاوایی “سۆرخەک”ی سەر بە ئیسلاماوای غەرب ، لە لایەن باوکیەوە بە چەک کوژراوە .

بە پێی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ باوک و دایکی ئایلار جیا بوونەتەوە و ئەو لە ژێر سەرپەرشتی باوکی بووە و بەردەوام بینینی دایکی لێ قەدەغە کراوە . بەم حاڵەشەوە ئایلار بە شێوەی شاراوە پەیوەندی لەگەڵ دایکی بووە کە ئەمەش بووەتە یەکێک لە هۆکارەکانی کوژرانی ئەو لە لایەن باوکیەوە کە ناوی کەیومەرز زاهر پورە .

سەرچاوەکانی هانا زیادیان کرد ، باوکی ئایلار دوای کوشتنی کچەکەی هەوڵی خۆکوشتنی داوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە و بار و دۆخی نادیارە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین