بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی ملیکا شاهمرادی، خەڵکی کەرەندغەرب، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە گەرەکی شەهرەکی موعەلمی کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ملیکا لە کاتی گردبوونەوە ناڕەزایەتیەکان فشەکی بەرکەوتووە و دواتر بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە.
