کوژرانی مستەفا لوتفی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە تاران

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە؛ ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی مستەفا لوتفی تەمەن ٣٥ ساڵ، خێزاندار، باوکی دوو منداڵ، خەڵکی پارێزگای کرماشان، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان کوژراوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، دامودەزگا ئەمنییەکان بۆ تەسلیم کردنی تەرمی ئەم شارۆمەندە بە بنەماڵەکە گوشاریان خستووەتە سەریان کە ڕایگەینن کوڕەکەیان بە دەستی خەڵک کوژراوە و ئەو وەک شەهیدی حکومەتی بناسێنن، گوشارێک کە ئەم بنەماڵەیە ڕەتیان کردووەتەوە.

تەرمی مستەفا لوتفی لە رێکەوتی ٢٢ی بەفرانبار، لە گۆڕستانی ئاوایی ئەحمەدئاوای سەر بە شاری سۆنقۆر لە پارێزگای کرماشان، ئەسپەردە کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین