کوژرانی محەمەد حەسەن خەزایی بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان لە کەرەج

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی محەمەدحەسەن خەزایی تەمەن ١٨ ساڵ، خەڵکی کەنگاوەری سەر بە پارێزگای کرماشان، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە فەردیسی کەرەج. بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار و دواتر بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، ناوبراو دوای بەرکەوتنی فیشەک بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و دواتر بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە.

شایانی باسە، تەرمی ئەم شارۆمەندە کوردە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە مشکین دەشتی کەرەج ئەسپەردە کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین