رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە؛ ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی محەمەد حوسێن رەشتیانی تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی شاری کەنگاوەری سەر بە پارێزگای کرماشان، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە محەمەدشاری کەرەج، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان کوژراوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەم شارۆمەندە لە رێکەوتی ٢٠ی بەفرانبار ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و ڕۆژێک دواتر لە گۆڕستانی بەهەشت عەلی لە باری ئەشتهارد ئەسپەردە کراوە.
