بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی محەمەدعەلی محەمەدیان، تەمەن ٤٢ ساڵ، خەڵکی ئاوایی قەرەولی سەر بە شاری دیواندەرە و دانیشتووی شاری تاران، لە جەریانی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، تەرمی محەمەدعەلی محەمەدیان لە شوێنی لە دایکبوونەکەی ئەسپەردە کراوە.
