رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە ڕۆژی هەینی ١٩ بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی محەمەد مەنسوری تەمەن ٢٦ ساڵ، باوکی منداڵێکی ساوا، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە شاری رەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان سێ فیشەکی بەرکەوتووە و بە سەختی بریندار بووە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتووە، ئەم شارۆمەندە دوای ڕاگوێزانی بۆ نەخۆشخانەی پورسینای رەشت، ماوەی ٢٥ ڕوژ لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدا بووە و لە رێکەوتی ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە.
