بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی محەمەدرەزا عەبدولرەحمانزادە کوڕی ناجی، خەڵکی ئاوایی پتەویری سەر بە شاری سەڵماس، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکننی خەڵک لە تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تەرمی ئەم منداڵە ڕەوانەی شاری قوم کراوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
