کوژرانی ماریا حوسێن پەناهی و بەردەوامی توندوتیژی دژی ژنان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی خەڵکی سنە بە ناوی ماریا حوسێن پەناهی لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەکی سەرد کوژراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری پاڵنەر و ئەنجامدرانی ئەم قەتڵە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای ڕەربڕینی نیگەرانی قوڵی لە ئاست زۆر بوونی ئاماری توندوتیژی دژی ژنان و ژنکوشتن، داوای پێڕاگەیشتنی جیددی، بەپەلە و ڕوونی بەرپرسانی بەرپرسیار و سزادرانی ئەنجامدەرانی ئەم جۆرە تاوانانە بە پێی پێوەرەکانی مافی مرۆڤ دەکات.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین