کوژرانی فەرامەرز گوڵستانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە تاران

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی فەرامەرز گوڵستانی، خەڵکی شاری نەهاوەند، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە پارێزگای تاران، بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، تەرمی ئەم گیانبەختکردووە دوای چەند ڕۆژێک لە فیروزانی نەهاوەند ئەسپەردە کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین