بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی فریشتە کشاوەرزی خەڵکی شاری هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە کەرەج بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تەرمی ئەم شارۆمەندە لە گۆڕستانی بەهەشت رزاوانی پەرەند لە شاری رۆبات کەریمی تاران ئەسپەردە کراوە.
