کوژرانی عەلی محەمەدی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە قەرچەک

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە؛ ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی عەلی محەمەدی، تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی شارۆچکەی نورئاباد دۆلفان، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکان لە شاری قەرچەکی سەر بە پارێزگای تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەستمان گەیشتووە؛ عەلی محەمەدی دوای تەقە کردن بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزراوە، بەڵام سەرەڕای ئەمادەبوونی بنەماڵەکەی تەرمەکە ڕادەستیان نەکراوەتەوە، دواتر بنەماڵەکە دوای گەڕانێکی زۆر تەرمی کوڕەکەیان لە نێو تەرمی سەدان گیانبەختکردوودا لە کەهریزەک ناسیوەتەوە و لە بەهشت زەهرا تەسلیمیان کراوە.

شایانی باسە، ڕێورەسمی ئەسپەردە کردنی عەلی محەمەدی لە ئاواییەکی شارۆچکەی نوئاباد دۆلفان بەڕێوەچووە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین