کوژرانی عەلیرەزا بیدەکی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه سەرکوتگەرەکان لە تاران

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کوردی کرمانج بە ناوی عەلیرەزا بیدەکی تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی شاری بۆجنورد، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەم شارۆمەندە لە رێکەوتی ٢٠ی بەفرانبار لە ئاوایی بیدەکی سەر بە شاری بۆجنورد لە پارێزگای خوراسانی باکوور ئەسپەردە کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین