رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی عەبدولرەزا (مەهدی) قەڵخانی خەڵکی پارێزگای کرماشان، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە گەڕەکی چوارڕای ئۆجاقی ئەم شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلام ئێران کوژراوە.
