بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی شیلان ساڵحی، خوێندکاری زانکۆ، کچی فەتاح وشیرین، خەڵکی شاری بانە، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه سەرکوتگەرەکان کوژراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هانای ڕاگەیاند، دامودەزگا ئەمنییەکان بە هەڕەشە، وەرگرتنی باڵێننامەی نوسراو و وەرگرتنی ١٥٠ ملوێن تمەن، تەرمی شیلان ساڵحیان ڕادەستی بنەماڵەکەی کردووەتەوە.
ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد، شەوی دووشەممە ٦ی ڕێبەندان تەرمی ئەم شارۆمەندە لە گۆڕستانی بانە ئەسپەردە کراوە.
