بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی شەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “محەمەد حوسێنزادە” کوڕی سادق ، خەڵکی ئاوایی “قشڵاق تەرزیلو”ی سەر بە ورمێ ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان کوژراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ هێزە نیزامییەکان لە شەهرەکی تەرزیلوی ورمێ ، بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە و بە گومانی پێبونی کاڵای قاچاخ ، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەم شارۆمەندە کردووە .