کوژرانی زەهرا عیدی نژاد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە مەشهەد

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە؛ ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی زەهرا عیدی نژاد تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی شاری قوچان لە پارێزگای خوراسانی رەزەوی، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە مەیدانی پارکی مەشهەد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، تەرمی ئەم شارۆمەندە لە رێکەوتی ٢٢ی بەفرانبار ڕادەستی بنەماڵە کراوە و دواتر لە گۆڕستانی شاری قوچان ئەسپەردە کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین