رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی رزوان عەبدی تەمەن ٢٣ ساڵ، خوێندکاری زانکۆ و خەڵکی “تازەئاوا وەزیر”ی سەر بە شاری دیواندەرە، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، تەرمی ئەم شارۆمەندە لە گۆڕستانی ئاوایی تازەئاوا وەزیر ئەسپەردە کراوە.
