رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی شاری ئیسلاماوای غەرب(شاباد)ی سەر بە پارێزگای کرماشان، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی شێرزاد باڵایی و فەردین فولادی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراون.
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، شێرزاد باڵایی شارۆمەندی خەڵکی شاباد خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی هەردوو گیانبەختکردوو ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە گۆڕستانی چشمەخانی چیکان مەنسوری ئەسپەردە کراوە.
