رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی بێهروز نەریمانی تەمەن ٣٣ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ و سەیاد فەرامەرزی خێزاندار و باوکی منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵ، خەڵکی شەهرەکی دەرەدرێژی پارێزگای کرماشان، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لەم شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراون.
