کوژرانی دانیاڵ مورادی زادە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە تاران

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە؛ ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی دانیاڵ مورادی زادە، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی پارێزگای کرماشان، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە نارمەکی تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، تەرمی ئەم شارۆمەندە کوردە دوای یەک هەفتە گەڕان، لە سەردخانەی کەهریزەک لە لایەن بنەماڵەکەیەوە ناسراوەتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین