کوژرانی حەمیدرەزا باقری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە تاران

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی حەمید باقری تەمەن ٢٠ ساڵ، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە ئیسلامشاری سەر بە پارێزگای تاران، بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

شایانی باسە، تەرمی ئەم گیانبەختکردووە دوای گوشار لە سەر بنەماڵەکەی لە بری وەرگرتنی ٢٠٠ ملوێن تمەن ڕادەستیان کراوەتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین