بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: شەوی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی حامد بیابانی کوڕی کەیومەرس، خەڵکی شاری سۆنقۆری سەر بە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی تاران، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی سێ فیشەک لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە کوژراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، هێزه سەرکوتگەرەکان لە کاتێکدا تەقەیان لە حامد بیابانی کردووە کە ئەو خەریکی گەیاندنی هاوکاری بە هاوڕێ بریندارەکەی بووە.
شایانی باسە تەرمی ئەم شارۆمەندە دوای ڕاگوێزانی بۆ شوێنی لە دایکبوونەکەی لە شاری سۆنقۆر ئەسپەردە کراوە.
