کوژرانی بە ئازاری ژنێک لە شاری سنە لەلایەن داواکارەکەیەوە

هانا ئاگادار کرایەوە کە ڕۆژی چوارشەممە ٥ی بەفرانباری ١٤٠٣ ، ژنێک بە ناسنامەی “غەزاڵە حدودی” کچی یوسف و توران و خەڵکی نایسەری شاری سنە کە لە شوێنی کارەکەی لە لایەن داواکارەکەیەوە ئاگری تێبەردرابوو ، ئێوارەی پێنجشەممە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٣ بە هۆی سوتاوی (سوتانی پلە ٣) لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گیانی لەدەست داوە .
غەزاڵە حدودی تەمەنی ٢٧ ساڵ و دایکی کچێکی تەمەن ١١ ساڵ بوو .
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی هانا ، داواکاری بکوژ ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 5ی بەفرانباری 1403 ، لە دوکانی شوێنی کارەکەی غەزاڵە کە بەرگدروویەکی بچووک بووە ئامادە بووە و بە شێوەیەکی دڕندانە بە بەنزین ئاگری تێبەرداوە کە بە هۆی زۆر بوونی ئاگرەکەوە خۆشی توشی سوتاوی بووە .
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم قەتڵە دڕندانەیە ئاپارتایدی جنسیەتی حکومەتی و نەبوونی یاسای پاراستنی کاریگەر بۆ ژنان بە هۆکاری سەرەکی ژنکوژی لە ئێران دەزانێت .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین