کوژرانی ئەمیر نادری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئەمیر نادری تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی ئیسلاماوای غەرب، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لەم شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

شایانی باسە، ئەمیر نادری کرێکار بووە و تەنیا سەرپەرشتی بنەماڵەکەی بەرپرسایەتی پاراستن و بەخێوکردنی دایک و باوکە پیرەکەی لە ئەستۆ بووە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین