کوژرانی ئەمیرمحەمەد ئەرباب پوری بە تەقەی ڕاستەخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، منداڵێک بە ناوی ئەمیرمحەمەد ئەرباب پوری خەڵکی ئاوایی “بریوێ سفڵی سەر بە شاری هەرسین، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکان لە شەهرەکی موعەلمی کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دامودەزگا ئەمنییەکان داوایان لە بنەماڵەی ئەم ئەمیر محەمەد کردووە ڕایگەینن کە منداڵەکەیان بە دەستی خۆپێشاندەران کوژراوە.

تەرمی ئەم منداڵە لە بری وەرگرتنی ٧٠٠ ملیۆن تمەن ڕادەستی بنەماڵەکە کراوە و لە رێکەوتی ٢٠ی بەفرانبار، لە شوێنی لە دایکبوونەکەی ئەسپەردە کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین