کوژرانی ئارینا مرادی بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان لە کیش

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئارینا مرادی، تەمەن ٢٥ ساڵ،خەڵکی شاری سەقز، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە کیش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ئارینا مرادی کە بەمەبەستی کارکردن ڕووی لە کیش کردبوو، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

شایانی باسە، تەرمی ئەم شارۆمەندە کوردە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە شاری سەقز ئەسپەردە کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین